Skip to the content

ئەنجومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا يه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى به‌ست

ڕۆژى یەکشەممە ۱۲ــی ئايارى ۲۰۲٤، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتيی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەی کرد، لە دوای ئەوەی یاسای ئەنجومەنەکە و پەیڕەوی ناوخۆی کەوتە بواری جێبەجێکردن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە و ئەندامانی ليژنەکە ئامادەى بوون، گفتوگۆ لەبارەی ئامانجەکانی ئەنجومەنەكه‌ کرا، کە بریتین لە کارکردن لەپێناوی پاراستنی کوالیتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی برەودان بە کولتووری هەڵسەنگاندن بە ڕەچاوکردنی میکانیزم و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە دوای گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی هەرێم، بە جۆرێک کە شیاوی جێبەجێکردن بن، بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانستیی دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی خوێندن.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی باڵا بڕیاری دا بە پێکهێنانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و دەستنیشانکردنی ئەندامەکانی دەستەکە.