قوتابخانەیەکی 27 پۆلی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە
![](/media/26593/img_7257.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133601405720000000)
ڕۆژی دووشەممە ۱۳ـی ئایاری ۲۰۲٤، لە پارێزگای هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقام و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەیەکی ٢٧ پۆلی بە ناوی (ئامادەییی هەڵەبجەی کچان)، لە سنووری پەروەردەی هەڵەبجە کرایەوە.
شایانی باسە ئەو قوتابخانەیە لەلایەن ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی دروست کراوە و بەخشراوە بە پەروەردەی هەڵەبجە.