Skip to the content

له‌ په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى جيهانيى په‌روه‌رده‌ ئالان حه‌مه‌سه‌عيد له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگه‌يه‌كى بوارى په‌روه‌رده‌ كۆبووه‌وه‌

لە پەراوێزی کۆڕبەندی جيهانيى په‌روه‌رده‌، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ى ئايارى ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەزگه‌ی (AQA) كۆبووه‌وه‌، کە دەزگه‌یەکی نێودەوڵەتیيە و لە بواری پرۆگرامەکان، ڕاهێنانی مامۆستایان، خوێندنی پیشەیی و هەڵسەنگاندنی قوتابیيان کار دەکات.

له‌ درێژه‌ى كار و چالاكييه‌كانيدا، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ لەگەڵ دەزگه‌ی (Hodder Education)، کە بۆ ماوەی ١٥٠ ساڵە لە بەریتانیا و هەروەها لە چەندین وڵات، لە بوارى پرۆگرامەکانی خوێندن، ڕاهێنانی مامۆستایان، پەرەپێدانی تواناکان و هەلسەنگاندنی قوتابیيان کار دەکات.

له‌ لايه‌كى ديكه‌وه‌ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌، لەگەڵ دەزگه‌ی (Pearson) ديدارى هه‌بوو. ده‌زگه‌ى ناوبراو لەسەر پرۆگرامەکانی خوێندن و دابینکردنی خزمەتکاری فێربوونی دیجیتاڵی، ڕاهێنانی مامۆستایان و هەڵسەنگاندنی قوتابیيان بە هەردوو ڕێگه‌ی دیجیتاڵی و پەڕاو کار دەکات.