Skip to the content

وەزیری پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتیی دەزگه‌ی "IB" کۆبووەوە

لە په‌راوێزى کۆڕبەندی جيهانيى په‌روه‌رده‌، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ى ئايارى ٢٠٢٤، ئالان حه‌مه‌سه‌عيد ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ ئۆلی پێکا هاینۆنێن، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگه‌ی (IB) کۆبووه‌وه‌.

ئۆلی-پێکا لە ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٩ وەك وەزیری پەروەردە و لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٢ وەک وەزیری گواستنەوە و پەیوەندییەکانی وڵاتی فینلەندا کاری کردووە، لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ وه‌كوو هەشتەمین بەڕێوەبەری گشتيی دەزگه‌ی IB له‌ پۆستەکەی دەست به‌كار بووه‌.

هەر لەمیانی کۆبوونەوەکە تیشك خرایە سەر پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگيی هەردوولا، لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و باشترکردنی توانای قوتابیيان و مامۆستایان و هەروەها بەرزکردنەوەی کوالیتی قوتابخانەکان.