وەزیری پەروەردەى حكومهتى ههرێمى كوردستان لهگهڵ شاندی وەزارەتی پەروەردەی نیوزلاند كۆبووهوه
لە پەراوێزی کۆڕبەندی جيهانيى پەروەردە له شارى لهندهن، ڕۆژى ٢٢ى ئايارى ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئێریکا ستانفۆرد، وەزیری پەروەردەی نیوزلاند و شاندی وەزارەتی پەروەردەی ئهو وڵاته كۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەزموونی سەرکەوتووی کەرتی خوێندنی نیوزلاند کرا، لە هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتيی PISA. شايانى باسه ئێستا لیژنەی باڵای نیشتمانيی کوردستان ئامادەسازی دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی PISA بۆ کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان .