وەزیری پەروەردە دوو له برینداره‌كانى ڕووداوەکەی ڕێگەی کەلار - کفری بەسەر کردەوە
شه‌وى سێشه‌ممه ۱٤ــی ئاياری ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتيی پەروەردەی سلێمانی لە نەخۆشخانەی شار، دوو له برینداره‌كانی ڕووداوەکەی ڕێگەی کەلار - کفری بەسەر کردەوە. هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن، هه‌روه‌ها وەزیری پەروەردە دووپاتی کردەوە کە ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ چارەسەرکردنیانى برينداره‌كان.
شايانى باسه ڕۆژى ۱٤ــی ئاياری ۲۰۲٤، مينى پاسێك، كه ژماره‌يه‌ك قوتابى تێدا بوو، له ڕێگه‌ى كه‌لار - كفرى وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆيه‌وه چوار له قوتابييه‌كان گيانيان له‌ده‌ست دا و ژمارهيهكيش بريندار بوون.