Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦ـی ئایاری ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکی ھاوبەشدا پەیوەندیی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا لەڕووی پەروەردەییەوە تاووتوێ کرا، و پرسی پاڵپشتیکردنی قوتابخانەکانی فەرەنسی و خوێندنی فەرەنسی بەگشتی خرایە بەر باس و پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردەی دووپات کردەوە بۆ ئەو قوتابخانانە، کە بەرهەمێکی گرنگی پەیوەندیی کولتووری و پەروەردەیی نێوان کوردستان و فەرەنسایە.