ئالان حەمەسەعید سەردانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراقی فیدراڵی کرد
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵی کرد و لەگەڵ لەگەڵ دکتۆر ابراهیم النامس الجبوري، وەزیری پەروەردەی حکومەتی فیدراڵ و بریکارەکانی وەزارەتی پەروەردە و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی پەروەردەیی خرانە بەر باس.