بڕوانامه و ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایانی خولی دووەمی پێداگۆجی دابه‌شكرا
![](/media/27168/img_7484.jpeg?crop=0,0.036666666666666667,0,0.17583333333333334&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133616151510000000)
ڕۆژى پێنجشه‌ممە ۳۰‌ی ئاياری ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتى هەرێمی کوردستان، به ئاماده‌بوونی سەرۆکی دەستەی ئه‌مینداری زانكۆکانی جیهان و سەرۆکی زانکۆی جیهان، ژماره‌يه‌ك لێپرسراوى په‌روه‌رده‌يى، له ڕێوه‌ڕسمێكدا بڕوانامه و ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایانی خولی دووەمی پێداگۆجی دابه‌شكرا.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانکۆ و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان، گوته‌یه‌ك پێشكه‌ش کرا، تیایدا ڕۆڵی زانكۆی جیهان و مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی لە خولی پێداگۆجی به‌رز نرخاند بۆ پێشخستنی توانای مامۆستایان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهان، دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده له گوته‌یه‌كیدا سوپاس و پێزانی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان كرد و ڕۆلی مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی خولی پێداگۆجی به‌رز نرخاند.
له‌كۆتاییدا ڕێزلێنان له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده بەخشرایە سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکی زانکۆی جیهان و مامۆستایان ڕاهێنه‌رانی بەشداربووی خولەکە.