Skip to the content

خولێکی ڕاهێنان بۆ 150 مامۆستای وەرزش بەڕێوەچوو

ڕۆژى یەکشەممە ۲٦ــی ئايای ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت و سەرۆکی یەکێتيی یانەی شەتڕەنجی عێراق و سەرۆکی یانەی خانزاد و بەرێوەبەری گشتيی چالاکيی وەرزش و هونەر و بەڕێوەبەری گشتيی پەروەردەی هەولێر، بەشداری خولی فێربوونی پەرەپێدانی یاری شەتڕەنجی کرد، کە بۆ ۱٥۰ مامۆستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی  هەولێر بەڕێوە دەچێت.

ئەم خولە لە چوارچێوەی گرنگیدان بە وانەی وەرزش لە قوتابخانەکان لە پرۆسەی خوێندن و وانەی شەتڕەنج  به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، کە وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خانزاد سەرپەرشتی دەکات.

لەم خولەدا هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە سەرەتاییەکانی فێربوونی ڕاهێنانی شەتڕەنجەوە هەیە لە ماوەی ۳ ڕۆژدا گوترانه‌وه‌. لە کۆتاییدا خەڵات و دیاری بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەش کرا.