Skip to the content

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: ئه‌زموونى پيشه‌ييى هه‌ولێر ده‌گوازينه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگه‌ و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان

ڕۆژى سێشەممە ٢٨ی ئاياری ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتيی کۆبوونەوەیەکی کرد، بۆ ئامادەسازیی کردنەوەی (پەیمانگەی پیشەیی سلێمانی - سیستمی خوێندنی ئینگلیزی). بۆ ئەو مەبەستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە وەزارەت ڕاسپارد.

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ گوتى: دواى ئەوەی ئەزموونی هەولێر سەرکەوتوو بوو، ئەو ئەزموونە لە خوێندنی پیشەیی، دەگوازینەوە بۆ سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکەش.

هه‌روه‌ها گوتيشى: ساڵی خوێندنی  ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ بۆ یەکەم جار لە چوارچێوەی گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی و جێبەجێکردنی بە سیستمی دووانەی خوێندن و پرۆگرامی تایبەتی پیشەیی بە زمانی ئینگلیزی و دابینکردنی پێداویستیيەکان، ئەزموونی دامەزراندنی پەیمانگەی پیشەیيی پێنجساڵەی حکومی لەساڵی یەکەمدا بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکان سەرکەوتووانە بەڕێوە چووە.

هه‌روه‌ها لە پاڵپشتيی ئەو پرۆژەیەدا، ئالان حه‌مه‌سه‌عيد سوپاسی پەیمانگەى (Collins College) لە هەولێر كرد، کە لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن، ئەرکی هەڵسەنگاندنی  ئاستی زمانی ئینگلیزیی پاڵێوراوانیان گرتووه‌ته‌ ئەستۆ، لەگەڵ ساڵێک سەرپەرشتیکردنی پەیمانگەکە و دیاریکردنی پرۆگرامی گونجاوی زمانی ئینگلیزی و هەموو ئەو خزمەتگوزاریيانەیان  بێبەرانبەر پێشکەش کردووە. ئەمە جیا لەوەی هەموو ئەو خزمەتگوزاریيانە بۆ پەیمانگەکانی دیکە پێشکەش دەکەن. هەروەها وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ بەپێویستی زانی سوپاسی پەیمانگەی CIS بكات، لە دابینکردن و ئامادەکردنی پرۆگرامەکانی خوێندنی پیشەیی بە زمانی ئینگلیزی، کە بە مافی خاوەندارێتیيەوە بێبەرانبەر لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن پێشکەشی وەزارەتیان کردووە.