Skip to the content

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای لوبنان كۆبووه‌وه‌

لە پەراوێزی کۆڕبەندی جيهانيى په‌روه‌رده‌، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٢ى ئايارى ٢٠٢٤، ئالان حه‌مه‌سه‌عيد ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عباس الحلبي، وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای لوبنان و شاندی وەزارەتی پەروەردەی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئاڵوگۆڕی ئەزموونی پەروەردەیی نێوان کوردستان و لوبنان کرا، هەروەها  تیمی هەردوو وەزارەت ڕاسپێردران بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاداشتی لێکتێگەیشتنی پەروەردەیی.