وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وەزیری پەروەردەی میسر و شاندی ياوه‌رى كۆبووه‌وه
![](/media/26862/img_7371.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133609247520000000)
لە پەراوێزی کۆڕبەندی جيهانيى په‌روه‌رده،ڕۆژى چوارشه‌ممه ٢٢ى ئايارى ٢٠٢٤، ئالان حه‌مه‌سه‌عيد ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ رضا الحجازي، وەزیری پەروەردەی میسر و شاندی وەزارەتی پەروەردەی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئاڵوگۆڕی پەیوەنديی پەروەردەیی نێوان کوردستان و میسر، لە بواری پرۆگرامەکان و سیستمی ئەزموونەکان و خوێندنی پیشەیی.