وەزیری پەروەردە هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی بە خانەوادەی قوربانییانی ڕێگەی کەلار - کفری ڕاگەیاند
![](/media/26665/img_7274-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133602458330000000)
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پرسەی قوربانییانی ڕووداوەکەی ڕێگەی کەلار - کفری کرد و هاوخەمیی (مەسرور بارزانی)، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و وەزارەتی پەروەردەی، بە خانەوادەی چوار قوتابییە کۆچکردووەکەی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و سەرەخۆشی لێ کردن.
شايانى باسه ڕۆژى سێشەممە ۱٤ــی ئاياری ۲۰۲٤، مينى پاسێك، كه ژمارهيهك قوتابى تێدا بوو، له ڕێگهى كهلار - كفرى وهرگهڕا و بههۆيهوه چوار له قوتابييهكان گيانيان لهدهست دا و ژمارهيهكيش بريندار بوون.