وەزیری پەروەردە، پێشوازی له نوێنەری ڕێکخراوی UNHCR لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد
![](/media/26434/img_7061.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133595297600000000)
ڕۆژی دووشەممە ٦ـی ئایاری۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له جون نیکولا بوز، نوێنەری رێکخراوی UNHCR لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لهکۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی خوێندنی پەنابەرانی سووری و میکانیزمی جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردنی قوتابییانی پەنابەری سووری و قوتابییانی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها خزمهتكردنى زياترى كهرتى پهروهرده و فێرکردن له ههرێمى كوردستان باس کرا.