Skip to the content

وەزیری پەروەردە، پێشوازی له‌ نوێنەری ڕێکخراوی UNHCR لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد

ڕۆژی دووشەممە ٦ـی ئایاری۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ جون نیکولا بوز،  نوێنەری رێکخراوی UNHCR لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 له‌کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی خوێندنی پەنابەرانی سووری و  میکانیزمی جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردنی قوتابییانی پەنابەری سووری و قوتابییانی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها خزمه‌تكردنى زياترى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و فێرکردن له‌ هه‌رێمى كوردستان باس کرا.