Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ۷ـی ئایاری ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت، پێشوازی لە مەهدی ساڵح، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و عەلی سعود، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندنی تایبەت و بیانی و د. سەعد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ کرا.