وەزیری پەروەردە پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی سید و شاندێکی یاوەری کرد
ڕۆژی دووشەممە ٦ـی ئایاری۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو شێری تاڵەبانی، نوێنەری ڕێکخراوی (سید) و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی پەروەردەیی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە ناوەندەکانی خوێندن کرا.