Skip to the content

کۆڕبەندی جيهانيى پەروەردە له‌ شارى له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌ په‌راوێزى به‌ڕێوه‌چوونى كۆڕبه‌ندى جيهانيى په‌روه‌رده‌ له‌ شارى له‌نده‌نى وڵاتى به‌ريتانيا، ڕۆژى ٢٢ى ئايارى ٢٠٢٤، شاندی وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەشداربوو.
ئەمساڵ کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی سەت و چل وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای دەوڵەتان و پەروەردەکارانی جیهانی و ڕێکخراو و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە پەروەردەییەکان بەڕێوە دەچێت.