وه‌زیری په‌روه‌رده پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری و کاری دەستيی هاوبەشی مامۆستایانى کردەوە
ڕۆژى سێشه‌ممه ۲۹ی تشرينى يه‌كه‌می ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قائیمقامی هەولێر و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە و سەرپەرشتیاران، بەشداری لە پێشانگه‌ی شێوەکاريی هاوبەشی مامۆستایانی پەروەردەی پارێزگه‌کان كرد.
شایەنی باسە (٧٠) مامۆستا لە پەروەردەی گشتیی پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک، بە (٧٠) تابلۆ و (٤٢) پەیکەری کاری دەستيی جۆراوجۆر به‌شدار بوون.
لە کۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده جگه له ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ گرنگیدان به جوانيی سروشتی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مامۆستایانی شێوەکار خواست. جێی ئاماژه‌یه پێشانگه‌یه‌كه له لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی چالاکيی وەرزش و هونەريی وەزارەت ڕێکخرابوو.