Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسولی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی دووشەممە ۲۸ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسولی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری پەروەردە پیرۆزباییی خۆی ئاراستەی کونسولی تازەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا، بە تایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن و پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان و قوتابخانەی ئەڵمانی لە کوردستان کرا.