Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازى له‌ فەرماندەی هێزەکانی زەمینی نیشتمانيی ئیتالیا كرد

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢١ی نيسانی ٢٠٢٥، ئالان حه‌مەسه‌عید صالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێل ئەنتۆنێلۆ ئەدرێۆتۆلا، فەرماندەی هێزەکانی زەمینی نیشتمانيی ئیتالیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانان و ئۆپەراسیۆنی پڕیما پارتیکا و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەردوولا کرا، بە تایبەتی پاڵپشتی و هاوکارییەکانیان لە کەرتی پەروەردە، کە له‌ ماوه‌كانى ڕابردوودا پاڵپشتیيان بۆ چەند قوتابخانەیەک پێشکەش کرد.