وەزیری پەروەردە سەردانی مامۆستایانی قوتابخانەی خانزادی لە کەرکووک کرد
ڕۆژی یەکشەممە،٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئالان حمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی مامۆستا ئامەد و مامۆستایانی قوتابخانەی خانزادی لە کەرکووک کرد.
چەپکەگوڵ و سوپاسنامەی فەرمی و خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە مامۆستا ئامەد و مامۆستایانی قوتابخانەی خانزاد؛ هەروەها سوپاسنامە و خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە کرا؛ لەپای ڕۆڵیان لە گرنگیدان بە پەروەردەکردنی قوتابییان بە ڕۆحیەتێکی نیشتیمانپەروەرانەی بەرز.
شايانى باسه ڕۆژى چوارشهممه ١٧ی كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، له ڕۆژى ئاڵاى كوردستان، قوتابخانهى ناوبراو وێنهيهكى جوانى ههستى نيشتمانپهروهرى و خۆشهويستى بۆ ئاڵاى كوردستان نيشانى جهماوهرى كوردستان و عێراق و جيهانيش دا.