Skip to the content

‎له‌ سنوورى ناحیەى شەمامکى پارێزگه‌ى هه‌ولێر قوتابخانه‌يه‌كى نۆ پۆلى كرايه‌وه‌

ڕۆژى پێنجشەممە ۲۷ی شوباتى ۲۰۲٥، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پارێزگاری هەولێر و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و سەرۆکی فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى ناحییەى شەمامک و بەڕێوەبەرانى پەروەردەى دەوروبەری هەولێر و قەیرانەکانى پارێزگا و ژمارەیەکى ديكه‌ لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، لە گوندى (دوزتەپە)ى ناحییەى شەمامک، قوتابخانەیەکى نۆ پۆلى کرایەوە.
جێگەى باسە، قوتابخانەی دوزتەپە پێکهاتووە لە نۆ پۆلی خوێندن و نزیکەى پێنج سه‌ت قوتابی تێيدا سوودمەند دەبن، بە گوژمەی پێتج سه‌ت ملیۆن دینار، لەلایەن ڕێكخراوى IVYى ژاپۆنى بە هەماهەنگيى بەڕێوەبەرایەتيی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی پەروەردەی هەولێر و بە پاڵپشتيی وەزارەتی پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە دروست کراوە.