Skip to the content

وەزیری پەروەردە بڕوانامه‌ی بەشداربوونی به‌سه‌ر مامۆستایانی خولی پێداگۆجی دابەش کرد

ڕۆژی سێشەممە ٤ی شوباتی ۲۰۲٥، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئەمینداری زانكۆی جیهان و سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، بڕوانامه‌ی بەشداربوونی به‌سه‌ر مامۆستایانی خولی پێداگۆجی دابەش کرد.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان گوته‌یه‌ك پێشكه‌ش کرا و ڕۆلی زانكۆکە و مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی به‌رز نرخاند، بۆ پێشخستنی توانای مامۆستایان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.
دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ گوته‌یه‌كیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان كرد و ڕۆلی مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی خولی پێداگۆجی به‌رز نرخاند.
له‌ كۆتاییدا هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و ئه‌مینداری زانكۆکە، خه‌ڵات و ڕێزلێنانیان له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌وە پێ به‌خشرا.