لەژێر ناونیشانى "هەولێر لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا" پێشانگهيهكى شێوه‌كارى بۆ مامۆستايانى هونه‌رمه‌ند كرايه‌وه

ڕۆژى سێشەممە ۱٤ی كانوونى دووه‌مى ۲۰۲٥، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، بەڕێوەبەری گشتيی دیوانی وەزارەت، سەرۆکی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتيی ڕۆشنبیری و هونەر و ژماره‌يه‌كى ديكه له به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌يى، لە هۆڵى گەلەريى میدیا، به‌شدارى له پێشانگه‌ى شێوه‌كاريى هاوبه‌شى مامۆستايانى هونه‌رمه‌ند كرد، لەژێر ناونیشانى "هەولێر لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا"، كه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتيی چالاکيی قوتابخانەکان ڕێکخرابوو.
دوای بەسەرکردنەوەی تابلۆکان، وه‌زیری په‌روه‌رده جگه له ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ گرنگیپێدان به جوانيی سروشتی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مامۆستایانی شێوەکار خواست.