Skip to the content

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى فيدڕال كۆبووه‌وه‌

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٩ی كانوونى دووه‌می ٢٠٢٥، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت و نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووريى حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دکتۆر ئيبراهیم نامس ئه‌لجبورى، وەزیری پەروەردەی حكومه‌تى فیدراڵ و بریکارەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و نوێنەری وەزارەتی دارایيی حكومه‌تى فیدراڵ كۆبووه‌وه‌، تایبەت بە بڕگەی (٢١)ی کارنامەی حکومەتی فیدراڵی.