وەزیری پەروەردەی کوردستان بەشداری لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی دانانی وزەی خۆری بۆ 25 قوتابخانە کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی تەممووزی٢٠٢٥، ئالان حەمە سەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەڕێوەبەڕی گشتیی پەروەردەی دهۆک و بەرپرسانی ئیداری پارێزگای دهۆک، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی دانانی وزەی خۆر بۆ ٢٥ قوتابخانەی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە ئامادەبوون. پرۆژەکە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانیی پاڵپشتیی دەکرێت و جێبەجێ دەکرێت.