Skip to the content

هه‌ڵمه‌تى "چاندنی داری زەیتوون" له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى پێنجشەممە ١٥ ی ئاياری ٢٠٢٥، ئالان حه‌مەسعید صالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان و کونسولی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، به‌شدارى له‌ هەڵمەتی (چاندنی داری زەیتوون) كرد.
ئەم پرۆسەییە بە پاڵپشتی و پشتگیريی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا جێبەجێ دەکرێت و بۆ ساڵی ئاییندەش بەردەوامی دەبێت، لەپێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە قوتابخانەکان و ژینگەی کوردستان.