ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٦، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە كۆنسوڵى گشتیی ئهڵمانيا لە هەرێمی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی ئابووری و وزە و شاندی یاوەری کرد.
هەواڵەکان
وەزیری کارەبا پێشوازی لە کونسولی ئیمارات لە هەرێمى كوردستان کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە كونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە هەولێر کرد و له ديدارى نێوانياندا، باسیان لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەر دوو کەرتی وزە و کارەبا کرد.
بەرهەمهێنانی کارەبا له ڕێگهى وزەی خۆرهوه لە پارێزگهى هەڵەبجە ڕووى له بهرزبوونهوه كردووه
لە پارێزگهى هەڵەبجە 204 هاوبەشی کارەبا لە بەشی وزە نوێبووەکان تۆمار کراون، کە بەرهەمەکانیان دهگاته زیاتر لە ههزار و 147 کیلۆوات کارەبا.
ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەگیرێتەبەر
ڕۆژی سێشەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی وەزیری کارەبا و بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو.
کەلوپەل و پێداویستی بۆ کارەبای قەزای چەمچەماڵ دابین کرا
کەلوپەلی پێویست بۆ کارەبای چەمچەماڵ و چارەسەرکردنی تەواوی کێشە تەکنیکییەکانی دابین کراوە.