ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٢٢ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ماجید مەهدی، وەزیری كارەبای حكومەتی عێراقی فیدراڵ كرد، كە بەیاوەری شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
هەواڵەکان
لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی وێستگەی شاوێس دانرا
ڕۆژی ٣٠٢٢/٤/٢٠ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ؛ لە شاوێس لە پارێزگای هەولێر لەمەراسیمێكدا بەردی بناغەی پرۆژەی وێستگەی شاوێس و ١٠ هێڵی١٣٢ کەی ڤی و ١٥ فیدەری٣٣ کەی ڤی و ٢٧ فیدەری ١١ کەی ڤی لە پارێزگای هەولێر دانرا.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ پرۆژەی وزەی خۆر و پرۆژەیەكی دامەزراندنی وێستگەی مۆبایلی كارەبای راگەیاند
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٩ وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كەمكردنەوەی نهێنی یەوە پرۆژەیەكی دامەزراندنی وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبای پردی حافز لە قەزای چۆمان و ئەنجامدانی سێ پرۆژەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر بە توانای ٢٥ مێگاوات كارەبا بۆ هەر یەك لە پارێزگاكانی ( هەولێر و دهۆك و سلێمانی ) راگەیاند.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دانانی بەردی بناغهی پڕۆژهی وێستگەی شاوێس بانگهێشتی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٩ وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەیەكی ئاڕاستەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد.
ئاگادارییەك لە كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمەوە بۆ هاوبەشانی كارەبا
ڕۆژی شەممە ٢٠٢١/٤/١٧ كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە.
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆژەی پێوەری زیرەك و فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری كرد
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك و فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.
وەزیری كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای "ئەگریگۆ"ی بەریتانی هەموار كردەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٧ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا بە ئامادەبوونی ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای "ئەگریگۆ"ی بەریتانی هەموار كرد.
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر كرد
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لیزا بۆ دۆنڵی، كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر كرد.
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر تەواوكردنی پڕۆژەی وێستگەی (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان دەكاتەوە
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی وێستگەی ١٦٥ مێگاواتی گەرمیان كردەوە.
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی عەلی حەمەساڵح سەرۆكی لێژنەكە و جێگر و ئەندام و ڕاوێژكارانی لێژنەكە كۆبووەوە.