وەزیری كارەبا سێ پرۆژەی كارەبای لەسۆران بەسەركردەوە
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-كەمال محەمەد وەزیری كارەبا سەردانی سێ پرۆژەی كارەبای لەسۆران كرد، كە لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی 6ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای هێرۆ جێبهجێ دهكرێن.
وەزیری كارەبا لەو سەردانەیدا لەنزیكەوە بەدواداچوونی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە كردوو، وێڕای دەستخۆشی لەبەڕێوەچوونی كارەكان كە لەماوەی مانگ و نیوێكدا لە 30%ی هەرسێ پرۆژەكە تەواو بووە .
هەروەها گفتوگۆی لەسەر هەموو ئەو گرفت و كێشانەش كرد كە لەو ناوچە چیایی و سەختەدا رووبەرووی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بووەتەوە .
ئاماژەی بەوەش كرد گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی 132 كەی ڤی نێوان وێستگەی شەقڵاوە بۆ وێستگەی سۆران 1 بەدرێژایی 37 كیلۆمەتر و راكێشانی هێڵی 132 كەی ڤی نێوان خەلیفان بۆ وێستگەی سۆران 1 بەدرێژایی 16 كیلۆمەتر و فراوانكردنی وێستگەی 132 كەی ڤی سۆران 1 رۆڵێكی بەرچاوی دەبێت لە چارەسەركردنی گرفتی بارزۆری لەسۆران و وەرگرتنی بڕی كارەبای پێویست، داواشی لەسەرپەرشتیارانی پرۆژەكە كرد لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا ئەو پرۆژەیە بۆ خەڵكی سۆران جێبەجێ بكەن ئامادەیی وەزارەتیشی نیشاندا بۆ هاوكاری و پاڵپشتیكردنی زیاتری سەركەوتنی پرۆژەكە.