Skip to the content

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆژەی پێوەری زیرەك و فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٢ بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی پێوەری زیرەك و بەكارهێنانی لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و كۆكردنەوەی زانیاری و داتاكان، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك و فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری ئامادەی بوو، وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی كارئاسانی و هاوكاری فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری بۆ بەشداریكردن و هەماهەنگی پرۆژەی پێوەری زیرەك.