وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی تایبەت بە پێوەری زیرەك كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/٤ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پێوەری زیرەكی كرد. لەو كۆبوونەوەیەدا كە لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك و نوێنەرانی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری و كۆمپانیای ئەندرا ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا جەختی لەسەر گرنگی پرۆژەكە كردەوە و رایگەیاند: "پێوەری زیرەك بەشێوەیەكی باش و رێكوپێك بەڕێوەدەچێت و وەكو وەزارەت پاڵپشتی و هاوكاریی تەواویی سەرخستنی پرۆژەكە دەكەین" .