لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی وێستگەی شاوێس دانرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٣٠٢٢/٤/٢٠ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ؛ لە شاوێس لە پارێزگای هەولێر لەمەراسیمێكدا بەردی بناغەی پرۆژەی وێستگەی شاوێس و ١٠ هێڵی١٣٢ کەی ڤی و ١٥ فیدەری٣٣ کەی ڤی و ٢٧ فیدەری ١١ کەی ڤی لە پارێزگای هەولێر دانرا ، پرۆژەكە كە لەلایەن كۆمپانیای زاگرۆس بە گوژمەی ١٥٫٩١٧٫٧٣٨ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و لەماوەی یەك ساڵدا تەواو دەبێت ، بەتەواوبوونی وێستگەكە سوودی دەبێت بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبا و رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا لە باكوری شاری هەولێر و دەوروبەری.