وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ پرۆژەی وزەی خۆر و پرۆژەیەكی دامەزراندنی وێستگەی مۆبایلی كارەبای راگەیاند
![](/media/1537/krg_logo-white-background_3.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596855490000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٩ وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كەمكردنەوەی نهێنی یەوە پرۆژەیەكی دامەزراندنی وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبای پردی حافز لە قەزای چۆمان و ئەنجامدانی سێ پرۆژەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر بە توانای ٢٥ مێگاوات كارەبا بۆ هەر یەك لە پارێزگاكانی ( هەولێر و دهۆك و سلێمانی ) راگەیاند.