وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دانانی بەردی بناغهی پڕۆژهی وێستگەی شاوێس بانگهێشتی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٩ وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەیەكی ئاڕاستەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ بەڕێزان دەزگاكانی راگەیاندن...
سبەی ٢٠٢١/٤/٢٠ لە ژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمێكدا بەردی بناغەی پرۆژەی وێستگەی شاوێس لە شاری هەولێر دادەنرێت. بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین بۆ ڕووماڵكردنی ڕێوڕەسمەكە لە كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە كۆمەڵگەی شاوێس نزیك ناوەندی وەرزش و لاوان.