وەزیری كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای "ئەگریگۆ"ی بەریتانی هەموار كردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٧ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا بە ئامادەبوونی ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای "ئەگریگۆ"ی بەریتانی هەموار كرد، بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی وێستگەی ١٦٥ مێگاواتی گەرمیان و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی دێنە بەردەم دامەزراندنی وێستگەكە، كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ١٠٠ مێگاواتی كارەبای لێ بەرهەم بێت، كە یەكەم جارە لە گەرمیان بە غازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت، كە جگە لە سوودە ئابوورییەكەی، هاوكات بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكەش گرینگی زۆری هەیە.