وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر تەواوكردنی پڕۆژەی وێستگەی (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان دەكاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/٥ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی وێستگەی ١٦٥ مێگاواتی گەرمیان كردەوە و داوای لە كۆمپانیای جێبەجێكار كرد پڕۆژەكە لە وادەی خۆیدا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا تەواو بكات.