Skip to the content

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری كارەبای حكومەتی فیدڕاڵ كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٢٢ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ماجید مەهدی، وەزیری كارەبای حكومەتی عێراقی فیدراڵ كرد، كە بەیاوەری شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

لەکۆبوونەوەیەكدا كە راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای باکوور ئامادەی بوون، وێڕای بەخێرهاتنی وەزیر و شاندی میوان، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكان و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرز نرخاند، هەروەها وەزیری كارەبای عێراق لەلایەن خۆیەوە مەبەستی سەردانەكەی خستەڕوو، كە بۆ هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.