دابەشکردنی کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت
![](/media/7296/1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132729733390000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا ڕۆژی یەکشەممە، لەگەڵ بریکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی دابەشکردن و پارێزگاکان کۆ بووەوە و باسیان لە دوا قوناغی ئامادەکردنی گرێبەستەکان بۆ بە تایبەتیکردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پریزنتەیشنێک لە لایەن قارەمان سلێمان بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبا پێشکەش کرا و پاش تاوتوێکردنی، بۆ واژووکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ئامادە کرا.
بە تایبەتیکردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا.