کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا :لە کابینەی نۆیەمدا 1200 تا 1300 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژانە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و لە ساڵی 2017 تا ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە 1.500 ملیۆن هاوبەش گەیشتووەتە 1.700 ملیۆن هاوبەش، ئهوهی پهیوهندی به چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی کوژانەوەی پێوەری زیرەکیشهوه ههیه، ئەگەر هاوبەشی کارەبا زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت، پێوەرەکەی بۆ ماوەی 45 چرکە دەکوژێتەوە و پاش 150 چرکە دادەگرسێتەوە، بهڵام ئهگهر هاوبەشی کارەبا، بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی کەم نەکردەوە، پرۆسەی کوژانەوەی پێوەرەکەی پێنج جار دووبارە دەبێتەوە و دواتر بۆ ماوەی 20 خولەک دەکوژێتەوە، کە پێشتر 45 خوکەک بوو، وه ئەگەر هەر هاوبەشێک پێوەرەکەی پێ نەبۆوە، تەنیا پێویستە پەیوەندی بە Call Center بکات و ژمارەی سندووقەکەی پی بدات ئهوا راستەوخۆ پێوەرەکەی پێ دەکرێتەوە.
سهبارهت به قەرزی کارەبا كه له ئهستۆی هاووڵاتیاندایه، چەند پێشنیارێک کراون کە یەکێک لەوان پێشنیاری ئەنجوومەنی پارێزگاکانە، پێشنیارێکی دیکەش قیستی درێژخایەنە. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی قەرزەکانەوە نەدراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە کرێی کارەبا قەرزدارن، دەتوانن بە سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا قەرزەکانیان بە قیست بدەنەوە و بۆ ئهم مهبهستهش دهسهڵات دراوه به بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا تاكو قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بکەنە 12 قیست.