ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کونسوڵی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری سهردانی وەزارەتی کارەبای كرد و لهگهڵ کەمال محمدساڵح، وەزیری کارەبا، كۆبۆوه، کونسوڵی ئیمارات لهوتهیهكیدا ڕایگەیاند هەندێ لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بێنن، کونسوڵی ئیمارات وتیشی : جیاوازییەکی بەرچاو لە ئاستی پێدانی کارەبا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە كه ئهمهش جێی باخ و گرنگیی پێدانه.
کەمال محمدساڵح، وەزیری کارەبا، ئامادەیی وەزارەتی بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە کەرتی کارەبای هەرێم دەربڕی.
وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەرهەم دەهێنێت.
وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەرهەم دەهێنێت.