لە ڕاپەڕین هێڵێكی ستراتیژی پاڵەپەستۆی بەرزی كارەبا دروست دەكرێت
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە بەكر بایز قائیمقامی پشدەرو حوسێن ئەحمەد قائیمقامی رانییە.
لەو دیدارەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین باسی ئەو كاروپڕۆژانەی كرد كە لە ناوچەكەیاندا جێبەجێ دەكرێن و ڕۆڵیان لە باشبوونی رەوشی كارەبای تەواوی دەڤەرەكە هەیە بەتایبەتی، راكێشانی هێڵێكی 132 كەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرز بە درێژایی 105 كیلۆمەتر لە بازیانەوە بۆ رانیە و دەستپێكردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەك لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لە دەڤەرەكە كە سەرەتا لەناو سەنتەری قەزای رانیەوە دەست پێ دەكات، ههروهها ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە قەڵادزێ و

دابینكردنی ملیارێك و 875 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی 13 پڕۆژەی دابەشكردنی كارەبا بۆ ڕاكێشانی فیدەری كارەبا بۆ چەند گوندێك و چارەسەركردنی بارزۆری بۆ چەند گەڕەكێك لەتەواویی سنووری دەڤەری ڕاپەڕین.
وەزیری كارەبا وێڕای ئەوەی جەختی لەسەر گرنگی داهاتی كارەبا كردەوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كارەبا، ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ هاوكاریی كردن و پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین.