وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمان دابین دەكرێت
![](/media/7269/3.jpg?center=0.2808988764044944,0.50375939849624063&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132726245230000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)-بەپێی گرێبەستێك كە كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ ئیحسان ئەحمەد بەرپرسی كۆمپانیای ئیدیۆم واژووی كرد، وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر بە گوژمەی 1 ملیار و 373 ملیۆن و 500 هەزار دینار لەماوەی 270 رۆژدا دابین دەكرێت، بەمەش گرفتی ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر تەواوی تۆڕی كارەبا و گۆڕەرەكانی پردی حافز چارەسەر دەبێت كە بەهۆی گرفتەكانی ئۆڤەرلۆد و بارزۆرییەوە هاووڵاتیانی سنوورەكە نەیانتوانیوە سوود لەپشكی كارەبای خۆیان وەربگرن، بەدانانی ئەو وێستگەیە تەواوی ئەو كێشانە چارەسەر دهبێت.