پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دانیشتوانی باداوە، کارێزان، حەمرین و دارەتوو سوودی لێ دەبینن
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی (دەرهێنانی 4 فیدەر لەناو وێستگەکانی باداوەی نوێ بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری فیدەرەکانی کارێزان 2+1، حەمرین6، باشوور 7+1، باداوە 12 و دارەتوو) کرا.
پرۆژەکە لە رۆژی ٢٢ حوزەیرانی رابردوو لە تەندرێکی ئاشکرادا بە گوژمەی (821,327,200) هەشتسەد و بیست و یەک ملیۆن و سێسەد و بیست و حەوت هەزار و دووسەد دینار بە کومپانیای دڵسۆز درا و بڕیارە لە ماوەی ٦٠ رۆژدا تەواوی بکات.