Skip to the content

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ نایاسایی كاره‌بایان ڕاكێشاوه‌

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)-حوسێن حەمەد قادر بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر،  سەبارەت بە چۆنییەتی بە فەرمی وەرگرتنی مۆڵەتی کارەبا و كردنەوەی هاوبەشی كارەبا بۆ ئەو ماڵانەی کە بە نایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كرده‌وه‌.
 
له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ خاوەنی ئەو شوێنانە،  تا رۆژی (2021/8/18) ، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن و بە فەرمی ببنە ھاوبەشی کارەبا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستی بە مۆڵەتی خانووەکە یاخود نووسراوی پشتگیری شارەوانی یان نووسراوی پشتگیری باجی خانووبەرە و  ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی هه‌یه‌.
 
خاوەنی ئەم شوێنانە تا ڕۆژی (2021/8/18) دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە ڕێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت.