Skip to the content

ھەوڵی ڕاکێشانی بۆڕی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشێ لە دھۆک دەدرێت کە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان رۆژی یەکشەممه‌، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا، باسیان لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی گاز بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد.
راکێشانی بۆڕی گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لەپارێزگای دهۆک كە توانای 1000 مێگاوات كارەبای هەیە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات و لە ڕووی ئابووریشەوە سوودێکی زۆری هەیە و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
بڕیارە هیچ جۆرە گازێک لە کێڵگە نەوتییەکان بەفیڕۆ نەچێت و بۆ وێستگەکانی کارەبا و بوارەکانی پێویستیی دیکە سوودیان لێ وەربگیرێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ کۆمپانیای ئەگریکۆ لە کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان سوودی لەم گازە سروشتی یە وەرگرتووە و 165 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.