سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی پێشوازی و کۆبوونەوەی لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح, وەزیری کارەبای هەرێم، داوا لە وەزیری کارەبای فیدراڵ کرد لەبواری بەرهەمهێنان و پڕۆژەی پێوەری زیرەک سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن و لە پێناو هاووڵاتیان و باشتر کردنی دۆخی کارەبا، پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن.
وەزیری کارەبا سەرنج و تێبینییەکانی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەییشی بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کارەبای عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو حکومەت دەربڕی.
وەزیری کارەبا هەروەها داوای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لە ناوچەکانی ماددەی 140 کرد.