وهزارهتی كارهبا پلان بۆ ساڵی ئایینده دادهنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی وەزارەتی كارهبای کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، چهند بڕیارێك دران لهوانه (وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە و ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە)، ههروهها لە ساڵی 2022، دەیان پڕۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:
* پڕۆژەی هێڵی سۆران-شەقڵاوە.
* پڕۆژەی هێڵی بازیان- راپەرین.
* پڕۆژەی هێڵی تانجەڕۆ- سەید سادق.
* وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک.
* بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا
بە وزەی خۆر.
* تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل.
* تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک.
جگه لهمانه ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
وەزارەتی کارەبا، پاش هەوڵێکی زۆر توانی ڕەزامەندیی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان - عێراق بەدەست بهێنێت.
وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی تیمەکانی کارەبای کرد کە هەر دوای لافاوەکەی هەولێر، بەو پەڕی دڵسۆزی و خێراییەوە بە هانای چارەسەرکردنی کێشەی تێکچوون و زیانەکانی وێستگە و تۆڕەکانی کارەبای شوێنەکەوە چوون.